وەزارەتی ناوخۆ، بەهۆی شەڕ و جەنگی نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، بڕیاری دا ماوەی ساڵێك تۆماركردن درێژ بكاتەوە بۆ بازرگان  و خاوەن كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026\5\14، وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد، ئەویش بەهۆی لێکەوتەکانی بارودۆخی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران، كە  بەسەر گوزەرانی خەڵک و بازرگانی دا هاتووە، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دا ماوەی ساڵێک تۆمارکردن درێژبكاتەوە بۆ (بازرگان، خاوەن کۆمپانیا و پێشەنگاکانی بواری هاوردەکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل).

ئەم بڕیارەش بۆیە دراوە چونكە بەشێكی زۆری بازرگانەكان پێش جەنگ، ئۆتۆمبێل و ماتۆسکیلیان هاوردە کردووە بەڵام بە هۆی دۆخی شەڕەوە لە گەراج و پێشەنگاکانیان ماوەتەوە و نەیانتوانیوە بیفرۆشن، بۆیە وەزارەت بڕیاری داوە ماوەی یەک ساڵ گرێبەستەكان درێژ بكاتەوە و هیچ سزایەکی دارایی ناکەوێتە سەر بازرگانەكان.