سه‌لام عه‌بدوڵڵا
له‌ژێر ئه‌م پێناسه‌یه‌دا، به‌ڕێز عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆ‌كوه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له دووتوێی (14) ته‌وه‌ردا به‌رنامه‌یه‌كی بۆ چوار ساڵی داهاتووی حوكمڕانی له عێراقدا داڕشتووه.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به توندی ڕاده‌كێشێ ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ته‌نها له دوا بڕگه‌ی پێش كۆتایی به‌رنامه‌كه‌یدا له خاڵی چواره‌م ته‌نیا یه‌ك جار ناوی هه‌رێمی كوردستانی هێناوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكاندا كه نه‌خراوه‌ته نێو چوار چێوه‌ی هه‌رێمێكه‌وه پابه‌ندبێت به پێڕه‌و و ته‌واوكردنی هه‌موو ئامانجه‌كان و كاره‌كانیان كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان و به‌پێی یاسا و ئه‌وله‌وییات مه‌سه‌له نیشمانییه دیاریكراواندا.
له دیباجه‌كه‌شدا ده‌ڵێت: له‌م چوارچێوه‌یشدا حكوومه‌ت پابه‌نده به‌كاركردن له چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووری روون‌دا و به هاوبه‌شیه‌كی كارا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ڕێز و ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر و هێزه‌كانی كۆمه‌ڵگه و كه‌رتی تایبه‌ت، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر شه‌فافییه‌ت و لێپرسینه‌وه و به‌ستنه‌وه‌ی پشتیوانی دارایی و بڕیاردان دوای ئه‌نجامدانی ته‌واوی كاره‌كان ده‌بن.
ئا لێرشدا هیچ باسی هه‌رێمی كوردستانی تێدا نییه و وه‌ك هه‌رێمێك به ناوی كوردستان له عێراقدا بوونی نه‌بێت؟!
ڕاسته به گشتی خاڵی گرنگ له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هه‌یه به‌ڵام هیچ یه‌كێك له مه‌سه‌له گرنگه‌كانی كه عێراق چه‌ندین ساڵه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێت چاره‌سه‌ر نه‌كراوه له‌وانه، مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم كه هه‌ر به لایدا نه‌چووه، پێگه‌ی هه‌رێم و گه‌له‌كه‌ی له عێراقدا، ماده‌ی (140)ی ده‌ستوور، شایسته‌كانی پێشمه‌رگه و مووچه و ده‌رماڵه و چه‌ك و پێداویستییه‌كانی تری، ئه‌وه هه‌ر به لای یاسای نه‌وت و گاز، ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵ و شایسته داراییه‌كانی تری هه‌رێم و مووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران و .. هتد، نه‌چووه.
كه‌چی له خاڵی (3)هه‌می ته‌وه‌ری یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه‌دا كه باسی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات ده‌ڵێت: ((په‌ره‌پێدانی توانای په‌یوه‌ندیدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه توانای جه‌نگییان به‌هێز بكات و كار و به‌رپرسیاریان و ڕۆڵ و ئه‌ركیان له‌نێو سوپای عێراقی و ده‌ستگا ئه‌منییه‌كاندا به‌پێی یاسا دیاری بكرێ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌م حه‌شده له دروستبوونییه‌وه به فه‌توایه‌ك، كار و كردار و هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆ بووه گه‌ر نه‌ڵێین پێچه‌وانه‌ی حوكمڕانی له عێراقدا بووه كه هه‌ر ئه‌وه‌شه بۆته هۆی دروستبوونی گرووپی جیاجیا كه به له یاساده‌رچوو ناوزه‌د ده‌كرێت و به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێم و سه‌رپێچی له بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران پێش ناردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویستی به پێداچوونه‌وه و ده‌ستكاری هه‌یه ده‌نا به‌و جۆره بێت هه‌رێم نابێته خاوه‌نی هیچ ده‌ستكه‌وتێك، كه هیچ ناگونجێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی.