دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی نوێی ئاراستەی ئێران دەکات بەوەی یان ڕێککەوتن دەکرێت یاخود ڕووبەڕووی بۆردوومانێک دەبێتەوە کە پێشتر نەبینرابێت.
ترەمپ لە ترووس سۆشیال ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران ڕازی بێت ئەوا ئۆپەراسیۆنی ئەفسانەیی توڕەیی کۆتایی دێت، ئەو گەمارۆیە زۆر کاریگەرەی کە هەیە، ڕێگە دەدات گەرووی هورمز بۆ هەمووان کراوە بێت، بە ئێرانیشەوە، بەڵام ئەگەر ئێران ڕازی نەبێت ئەوا بەداخەوە ڕووبەڕووی بۆردوومانێک دەبێتەوە لە ئاست و چڕییەکی زۆر بەرزتر لەوەی پێشتر هەبوو.
ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاماژە بە پێشهاتێکی ئەرێنی نێوان تاران و واشنتن دەکات و دەڵێت، هەردوولا لە ڕێککەوتن لەسەر یاداشتێکی یەک لاپەڕەیی ئەمریکاش چاوەڕێی وەڵامی ئێرانە.
بەگوێرەی یاداشتەکە، جەنگ ڕادەگیرێت و ماوەی 30 ڕۆژی دانوستان بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجام دەدرێت، دانوستانەکان دەکرێت لە ئیسلام ئاباد یان جنێڤ بەڕێوەبچن.