لە درێژەی کۆڕەکانی کتێبخانەی ئاسۆ حەیدەری و ماڵی نازەنین حەیدەری كه‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەدیب و نووسەر و ڕۆشنبیران، کۆرێک بۆ هونه‌رمه‌ندی خۆشنووس (محه‌مه‌د زادە) سازکرا، بە ناونیشانی سەفەرێک لەگەڵ خۆشنووسی و دیزاین، سەرەتا لەلایەن نازم دڵبەند باسی لە گرنگی خۆشنووسی کرد و، دواتر خۆشنووس (محه‌مه‌د زادە) باسی لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆشنووسی کردو کۆمەڵێک یاد و یادگاری گێراوە. دواتر لە ماڵی نازەنین حەیدەری لەلایەن عوسمان پیرداود رێزلێنانی پێشکەش کرا.