دوای ئەوەی میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سوپای پاسداران بە دوو مووشەک کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکای پێکاوە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕەتی کردەوە و ڕایگەیاند: هیچ کەشتییەکمان لە گەرووی هورمز هێرشی نەکراوەتەسەر.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە دوو مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا کاتێک ویستوویەتی بە گەرووی هورمز تێپەڕێت.
سێنتکۆم ڕایدەگەیەنیت، هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی پاڵپشتیکردنی پرۆژەی ئازادی و چەسپاندنی گەمارۆی دەریایین لەسەر بەندەرەکانی ئێران، هیچ کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەمریکا تووشی لێدان و هێرش نەبووەتەوە.
ئەم پەرەسەندنە لە گەرووی هورمز دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دێت، بۆ کردنەوەی گەرووەکە بەڕووی کەشتییە بازرگانییەکاندا کە بەهۆی جەنگەوە لە کەنداوی عەرەبی گیریان خواردووە.