دۆناڵد تره‌مپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ زنجیرەیەک پەیامی توندی بڵاوکردەوە کە ئاماژەیەکی ڕاشکاون بۆ نزیکبوونەوەی هێرشێکی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران.

  لە یەکێک لە بڵاوکراوەکان، تره‌مپ نەخشەیەکی دووبارە بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا لە جیاتی گەرووی هورمز نووسراوە گەرووی تره‌مپ؛ بڵاوکراوەکە لەلایەن هەژماری “ویمەن فۆر تره‌مپ”ـەوە بڵاوکراوەتەوە و تره‌مپ خۆی بە (ڕی تڕووس) پشتگیری لێ کردووە.

تره‌مپ لەم ڕێگەیەوە بە تاران دەڵێت: “ئەگەر لەسەر مێزی گفتوگۆ ڕێکنەکەوین، من نەک هەر گەمارۆتان دەخەمە سەر، بەڵکو دێم و ئەم ناوچە ستراتیژییە دەگرم و دەیکەم بە ناوی خۆمەوە.”

  ئەم بڵاوکراوەیەی تره‌مپ هەزاران لایک و شەیری بۆ هاتووە و لایەنگرانی بە جۆش و خرۆشەوە دەڵێن “کاتی ئەوە هاتووە کەسێکی بەهێز حوکمی ئەم ناوچانە بکات.”