ئیمارات بڕیاری دا لە رێكخراوی ئۆپێك و ئۆپێك پلەس بكێشتەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوێكى فەرمی ئەو وڵاتە ئەم بڕیارە ئیمارات بەگوێرەی بەرژوەندی باڵای نیشتمانی بووە.

ئەمڕۆ سێشەم 28ی نیسان ئاژانسی هەواڵی ئیمارات بڵاوی كردەوە، ئیمارات لە رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) و ئۆپێك پڵەس كشایەوە، لە راگەیەنراوێكدا هاتووە، “ئەم بڕیارە بەگوێرەی رەچاوكردنی بەرژوەندی نیشتمانی و پابەندبوونی دەوڵەت بە بەشداربوونی بە شێوەیەكی كارا لە پێداویستی پێویستییەكانی بازاڕ هاتووە”.

بڕیارەكەی ئیمارات لە یەكی ئایار، واتە رۆژی هەینی داهاتوو جێبەجێ دەكرێت.

ئیمارات لە ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت(OPEC) خودی ئەو رێكخراوەیش لە ساڵی 1960 دامەزراوە.