مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی ئەمڕۆی شاری کەرکووکی خۆشەویستمان بیست کەبووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاوڵاتی خۆشەویست. ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکەین، وە لە خودای گەورە داواکارین شیفای خێرای برینداران بدات.

 وەک مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی بەهاناوە چوونی زیاتری قوربانیان، لەگەڵ بەڕێز (د.سامان بەرزنجی) وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها لەگەڵ بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هاولێر قسەمان کردووە و هەماهەنگیمان کردووە، بە خۆشحاڵیەوە وەک هەمیشە، ئامادەیی

خۆیان نیشانداوە، هەرچی پێویست بێ بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە پێشکەش بکرێت و هەرچی زووە هەر فریاگوزاریەکی خێرا پێویست بێت بۆیان دابین بکرێت.

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

٢٦-٤-٢٠٢٦