بڕیاربوو ئەمشەو ستیڤ ویتکۆڤ نێردەی تایبەتی ترەمپ و جارید کۆشنێر ڕاوێژکارو زاوای ترەمپ بچن بۆ پاکستان، بەڵام گەشتەکەیان بۆ ئیسلامئاباد بە بڕیاری ترەمپ هەڵوەشایەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە، “داوای لە ستیڤ ویتکۆڤ و جارید کۆشنەری نوێنەرانی شاندی ئەمریکی کردووە بگەڕێنەوە بۆ ئەمریکا و گەشتی پاکستان نەکەن”.
ترەمپ دەشڵێت: ئەگەر ئێران دانوستانی ویست با پەیوەندیمان پێوە بکات.
٠ هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی شاندی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پاکستان بە مانای هەڵگیرساندنەوەی جەنگ نییە.
٠ لەوانەیە دانوستان لەگەڵ ئێران لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فۆکس نیوز، ترەمپ وتوویەتی: “بۆچی 18 کاتژمێر ئەم هەموو ڕێگایە دەبڕن بۆ دانوستان و کەچی هیچ سوودێکی نییە”.