وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێی بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان بڵاوکردەوە، تاوەکو پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لە هەموو ناوەندەکانی خوێندندا بە ڕێکوپێکی بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان، هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەمی بازنەی یەکەم پۆلەکانی یەک تا سێی بنەڕەتی لە 3-5-2026 تا 6-5-2026 ئەنجام دەدرێت. هەروەها تاقیکردنەوەی نووسینەکی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان لە 10-5-2026 تا 20-5-2026 بەڕێوەدەچێت.
٠ تاقیکردنەوەی کرداریی قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە 5-5-2026 تا 7-5-2026 دەبێت. خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکانیش لە 15-6-2026 دەستپێدەکات و تاوەکو 1-7-2026 بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە پەیمانگاکان، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خولی یەکەم لە 9-5-2026 تا 20-6-2026 ئەنجام دەدرێن. پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمیش لە 14-6-2026 تا 30-6-2026 بە شێوەیەکی ڕێکخراو تەواو دەکرێن تاوەکو ساڵی خوێندن بە سەرکەوتوویی کۆتایی بێت.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە لە 13ـی نیساندا ساڵنامەی خوێندنی هەموار کردبووەوە. تێیدا تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی جێگیر کردبوو.
بەگوێرەی ساڵنامە هەموارکراوەکە، تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە 14 تا 25-5-2026 بەڕێوەدەچێت و پۆلی 12ـی ئامادەییش بە هەموو بەشەکانیەوە لە 14ـی 6 تا 8-7-2026 بەڕێوەدەچێت.
