به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ری ده‌ستكردنه‌وه به جه‌نگ له ڕۆژانی داهاتوو له دژی ئێران بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێشڤه‌چوونی گه‌وره و باس له دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته نه‌هێته دی.
ئه‌و به‌رپرسه بۆ پێگه‌ی ئه‌كسیۆس گوتی، دوا پێشهاته‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وان كه ته‌نگژه له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتووه‌ته دۆخێكی هه‌ستیار و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سێ ڕۆژی داهاتوو ئاگربه‌ست كۆتایی بێت، به‌ڵام تا ئێسته واده‌ی كۆتایی بۆ گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه.
شه‌موو ئێران گه‌رووی هورمزی كرده‌وه و دواتر هێرشی كرده سه‌ر چه‌ندان كه‌شتی له نێو گه‌رووه‌كه، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ قسه‌كانی تره‌مپ كه دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه له یه‌ك تا دوو ڕۆژی داهاتوو ده‌گه‌ین به ڕێككه‌وتن. به‌ڵام دوێنێ پاش داخستنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و گوتی، ئێران یاری ده‌كات و ئه‌گه‌ری ده‌یه‌وێ دووباره هورمز دابخاته‌وه، ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ناتوانن یاری به ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
دوێنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری جه‌نگ له كۆشكی سپی كۆبوونه‌ته‌وه، كه جێگری سه‌رۆك و وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه و نێرده‌ی تایبه‌تی كۆشكی سپی و وه‌زیری گه‌نجینه و گه‌وره كارمه‌ندانی كۆشكی سپی تێیدا به‌شداربوون، به‌ڵام تا ئێسته زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه و نازانرێ واشنتن بڕیاری چی داوه.