ئەمڕۆ هەینی 17ى 4ى 2026 فراكسیۆنى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان له‌ په‌رله‌مانى عێراق، پشتڕاستی کردەوە کە کۆبوونەوەی سبەی چوارچێوەی هەماهەنگی یەکلاکەرەوە دەبێت لە هەڵبژاردنی کاندیدێکی سەرۆک وەزیران.

فیراس موسلماوی، گوتەبێژی فراكسیۆنه‌كه‌ بە ئاژانسی (سۆمه‌رییه‌ نیوز)ى ڕاگەیاند: “کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی سبەی شەممە، دوای هەڵبژاردنی سەركۆمار، پرسێكیسەرەکی دەبێت، نەک تەنها یەکلاکەرەوە، چونکە دەستپێشخەری پرۆسەی فەرمی کاندیدکردن و ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، كه‌ ئه‌وان ئێستا لەبەردەم پابەندبوونن بەو وادەیەی دەستوور لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی كۆمار  دیاریکراوه‌ و ئامانجی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەش چەسپاندنی کۆدەنگی نیشتمانی و کۆتاییهێنانه‌ بە بنبەستی سیاسیی.