ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی 4ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان.

لە پەیامەکەدا هاتووە:

بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بۆ دەخوازین.

هەرێمی کوردستان، شانازی بە پێگەی خوشک و برا کلدانەکان و گشت کریستیانانی کوردستان دەکات و جەخت لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕمان بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان