دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خێزانی ژنە بەرپرسێکی ئێرانی لە ئەمریکا دەرکرد و جارێکی دیکە ڕێگەیان پێناداتەوە بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتە.

  مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وەکو بەشێک لە پلانی ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، ئیقامەی سەندەوە لە  کوڕ و ئەندامانی خێزانی مەعسوومە ئیبتیکار.

مەعسوومە ئیبتیکار،  بە یەکێک لە ژنە هەرە ناسراوەکانی نێو دەسەڵاتی ئێران دادەنرێت، وتەبێژی ئەو گروپە بوو کە لە ساڵی 1979 هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران و 52 ئەمریکییان بۆ ماوەی 444 ڕۆژ بە بارمتە گرت.

ئەوانەی ترەمپ دەریان ئەکا ئەمانەن:
سەید عیسا هاشمی کوڕی مەعسوومە ئیبتیکار
مریەم تەهماسبی هاوسەری عیسا
لەگەڵ کوڕەکەیان

  ترەمپ دەڵێت، ئەمانە باراک حسێن ئۆباما ساڵی 2014 ڤیزای پێداون و ساڵی 2016یش ئیقامەی پێداون و خاوەنی کارتی سەوزی نیشتەجێبوونن لە ئەمریکا.