دوای 40 ڕۆژ لە جەنگ، دواجار ئێران و ئەمریکا چوونە سەر مێزی دانوستان و گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانیان لە ئیسلام ئاباد دەستپێکرد.

 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە یەکەم گەڕی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان دەستی پێ کرد، لەم چوارچێوەیەدا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە جیا لەگەڵ شەھباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆبووەوە.

  پێگەی ئەکسیۆس ئاماژە بەوە دەکات ئەم دانوستانە ساتێکی مێژووییەوە و لە ساڵی 1979ـەوە هەرگیز نەبووە هەردوو وڵات لە ئاستێکی هێندە باڵادا کۆببنەوە، هەردوولا لە مەترسی شکستی ئەم دانوستانانە تێدەگەن و ئەوەش وا دەکات هەردوو وڵات بە جددی بیر لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بکەنەوە.