سەرچاوەیەكی پاكستانی ئاشكرای كرد، جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ دانوستاندن لەگەڵ شاندی كۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیشتە ئیسلام ئاباد.

ئەمەیش لە كاتێكدایە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شاندی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆكایەتیی محەمەد باقر قالیباف، بۆ هەمان مەبەست گەیشتنە پاكستان.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممه‌ شاندی هەردوولا لەسەر كۆمەڵێك خاڵ گفتوگۆ و دانوستاندن بكەن، ئەمەیش دوای ئەوەی بەهۆی هەوڵە چڕەكانی پاكستان و وڵاتانی ناوەندگیر، توانرا بۆ ماوەی دوو هەفتە جەنگ لە نێوان ئەمەریكا و ئێران بوەستێنرێت و دەست بە گفتوگۆی ئاشتییانە بكرێت.