وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ى هێرشی میلیشیاكان به‌ درۆن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان.

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

سەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و سەقامگیری بووە و بەشێک نەبووە و نابێت لە شەڕ و گرژی، سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنجشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٦ و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا تێکشکێندراون و کەوتوون.

هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن.

 جەخت لە پشتگیریی ئاشتی و ئۆقرەیی دەکەینەوە و داوا لەهەموو لایەک دەکەین کە ئەو هێرشانە رابگرن و چیتر سەقامگیری و ئۆقرەیی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان نەکەنە ئامانج.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەینی، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٦