میدیای فەرمی ئێران ئاشكرای كرد، محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، سەرۆكایەتیی شاندی ئێران دەكات بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریكا كە هەینی داهاتوو لە پاكستان بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، میدیای فەرمیی ئێران ئاشكرای كرد، قالیباف سەرۆكایەتیی شاندی ئێران دەكات بۆ دانوستاندن كە رۆژی هەینی داهاتوو لە ئیسلام ئاباد بە ناوبژیوانی پاكستان بەڕێوە دەچێت.

لە بەرانبەریشدا جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا سەرۆكایەتیی شاندی ئەمەریكا دەكات.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئەمەریكا و ئێران ئاگربەستیان راگەیاند، بەرپرسانی ئێران دووپاتی دەكەنەوە دەچنە دانوستاندنەوە، هەرچەندە متمانەیان بە ئەمەریكا نییە.

چونكە لە گەڕی دووەمی دانوستاندندا بوون كاتێك ئەمەریكا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی رابردوو هێرشیان كردە سەر ئێران.