وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و ئەم هەنگاوە بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا دەزانێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق: “عێراق پشتگیریی هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە، هەروەها جەخت لە گرنگیی پابەندبوونی تەواو بە ئاگربەست و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی نوێ دەکاتەوە”.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا دەکات ئەم هەنگاوە ببێتە بنەمایەک بۆ دانوستانی بەردەوام، تاوەکو هۆکاری ناکۆکییەکان بنبڕ بکرێن.









