بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆڕمی “ترووس سۆشیال” رایگەیاند، “رازیبووم بە داواکەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بۆ درێژکردنەوەی ماوەکە بۆ ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “بۆ ماوەی دوو هەفتە هێرش ناکەینە سەر ئێران، هەروەها دەبێت هاتووچۆی گەرووی هورمز ئاسایی بکرێتەوە”.

وترەمپ وتی، “پێشنیارێکی 10 خاڵیم پێگەیشتووە لە ئێرانەوە، پێمان وایە بنەمایە بۆ دانوستانێک کە قابیلی جێبەجێکردن بێت”، وتیشی، “هەموو ئامانجێکی سەربازیمان لە ئێران پێکاوە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “مەرجی ئاگربەستەکەمان کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمزە”.