
بەرێز سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات
بەرێزان بەرێوەبەری نووسین و سەرجەم رۆژنامەنووسان وکارمەندانی رۆژنامەی خەبات
بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەی خەبات گەرمترین و جوانترینپیرۆزبایی لە یەکە یەکەی ئێوەی ئازیز و بەرێز دەکەم، بەهیوایهەردەم سەرکەوتن، و هیوای سەرکەوتن بۆ ڕۆژنامەی خەبات دەخوازمو هیوادارم وەک هێزێکی میدیایی بەرز بمێنێتەوە، خەبات هێمایەکیمیدیایی بەهێزە، هەمیشە شایەتحاڵی هەموو ئەو ڕووداوانە بووە کەڕوویانداوە و بەردەوامیش دەبێت هەردەم لە گەیاندنی پەیامیئاشتی و تەبایی و نیشتمانپەروەری.
هەڵبەتە رۆژنامەی خەبات هەر لە ساتەوەختی دەرچوونی توانی بەوپەری دڵسۆزی و لێهاتووی ببێتە دەنگی گەلی کورد و ببێتەسەکۆیەکی بیرو رای ئازاد و بەرگری لە دیموکراسی و مافەکانیگەلی کورد لەسەر بنەماکانی رێبازی پیرۆزی جەنابی بارزانی نەمر.
بەرێزان خۆشحاڵم بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەی خەباتی ئازیز،هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتن زیاترتان بۆ بخوازم، و وەکسەکۆیەک بۆ ڕاستی و ئازادی رادەربڕین بمێنێتەوە، کە شایەتحاڵیڕۆژانی سەختی خەباتی میللەتەکەمانە لە خزمەتکردنی گەل ومیللەت.
بێگومان خەبات لە ماوەی تەمەنی، کاری کردووە بۆ جێگیرکردنیئامادەیی خۆی لەنێو ژمارەیەکی زۆر لە ناونیشانە دیارەکانیجیهانی ڕۆژنامەگەریی چاپکراو لە ئاستی ناوخۆیی و ناوچەییدا. لەڕێگەی هەوڵ و کۆڵنەدانی کارمەندەکانییەوە توانیویەتی پێگەیەکیدیار بدۆزێتەوە، سەرەڕای ئەو کێبڕکێیە توندەی کە ڕۆژنامەگەرییچاپکراو بەدەستی دەناڵێنێت لەسەردەمی ئیستادا لە لایەنئەڵتەرناتیڤەکانی دیکەی میدیاییەوە، بە تایبەت ڕۆژنامەگەریئەلیکترۆنی و کەناڵە سەتەلایتییەکان. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕادەیوەڵامدانەوە و پێزانینی خوێنەران بۆی، بەهۆی پیشەیی بوونی لەکاردا، پابەندبوون بە هەواڵی بێلایەن و ئامێزگرتنی قەڵەمی ئازاد کەباوەڕیان بە پیرۆزی کاری ڕۆژنامەوانی و پەیامی بەرزی میدیا هەیە.
دەستخۆشی لە سەر جەم ڕۆژنامەنووسان دەکەم کە رۆژنامەیخەباتیان گەیاندە ئەمڕۆ، و هیوای ساڵێکی نوێیان بۆ دەخوازم. هیوادارم خەبات بە هەمان گر و تین پێشوازی لە ساڵی نوێی خۆیبکات، هەروەها ساڵانە بە نیگایەکی تازەوە بۆ سوودی هاووڵاتی ومیللەت بەردەوام بێت لە خزمەتکردن.
براتان
شێرکۆ حەبیب
بەرپرسی مەکتەبی پارتی
لە وڵاتی میسر
قاهیرە
٢٠٢٦/٤/٣