سوپای ئەمریکا هێرشێكیان بۆ سەر کۆگایەکی گەورەی تەقەمەنیی ئێران لەشاری ئەسفەهان ئەنجامدا، ترەمپیش ڤیدیۆی ساتی هێرشەکە بڵاودەکاتەوە. ئێرانیش وڵاتانی کەنداو بۆردوومان دەکات.
لە بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و لاوازکردنی توانا سەربازییەکەی، هێزەکانی ئەمریکا لەڕێگەی بۆمبی بەربەستبڕی دوو هەزار پاوەندییەوە کۆگایەکی گەورەی تەقەمانیان لە ئەسفەهان بەئامانج گرت.
دوای هێرشەکە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەی لە ترووس سۆشیال بڵاکردەوە.