بەیانی ئەمڕۆ، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی باسی لە کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە ناو بارەگای دەزگای هەواڵگری لە گەڕەکی مەنسوور کردبوو، کە بووەتە هۆی دروستبوونی تەقینەوە و تێکچوونی ئاسایشی ئەو ناوچە هەستیارە لەم کاتەدا.

  بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ دەوروبەری بارەگاکەیان لەلایەن چەند لایەنێکی لەیاسا دەرچووەوە کراوەتە ئامانج، کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەفسەرێک لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە فەرمییەکانیدا لە ناو جەرگەی شاری بەغدا.

  ئەم هێرشانە هەوڵێکی بێئومێدانەیە بۆ پەکخستنی ڕۆڵی پیشەیی و نیشتمانیی، ئەم جۆرە کارە تێکدەرانە تەنیا سووربوونمان زیاتر دەکات لەسەر بەردەوامی لە پاراستنی ئاسایش و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو هەڕەشانەی دەکرێنە سەر دەوڵەت.