پێنجشەممە 3/19، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و برایان ماست ئەندامی کۆنگرێس و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، پێشهاتەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تاووتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی دوولایەنە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.