مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنی پیرۆزى رەمەزان، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت.