به‌رپرسانی ئیسرائیل ئاشكرایان كرد، كه له ئه‌نجامی هێرشێكی سه‌ربازی كه دوێنێ شه‌و له ئێران ئه‌نجام دراوه و تێیدا غولامڕه‌زا سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی باڵای به‌سیج كراوه‌ته ئامانج و به یاوه‌ری چه‌ندان كه‌سی تر كوژراوه و كۆتایی پێهێنراوه.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه هێرشه‌كه شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجام دراوه و پشتڕاستی ئه‌وه‌یشیان كردووه‌ته‌وه كه له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه غولامڕه‌زا سوله‌یمانی و جێگره‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی و ژماره‌یه‌كی تر له فه‌رمانده‌كانی به‌سیج له ژێر خێوه‌تگه‌وه پێكراون و كوژراون.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌سیج و هێزه‌كه‌ی ڕۆڵی باڵایان بینیووه له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران و گرتن و كوشتن و هێرشكردنه‌سه‌ریان، به‌وهۆیه‌وه به ئامانجگرتنیان هه‌نگاوێكه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی خۆپێشانده‌ران.









