هاوپەیمانیی عەزم لە بەیاننامەیەکدا پێشوازی لە دەسپێشخەرییەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد بۆ پەرەپێدانی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەم بارودۆخە هەستیار و پڕ لە تەحەددییەی ناوچەکەدا، دیالۆگ و لێکتێگەیشتن باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
هەروەها جەختیان لە گرنگیی هێورکردنەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان کردووەتەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و یەکڕیزیی عێراق.