فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل دوو بارەگای چەکدارانی حەشدی شەعبیان لە پارێزگای کەرکوک کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
کاتژمێر 7 و 07:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، دوو بارەگای حەشدی شەعبی لە سنووری کەرکووک لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کرانە ئامانج.
هێرشی یەکەم کاتژمێر 7 لە ڕێگای دوو موشەکەوە لەگوندی بەشیر لە ناحیەی تازەی باشووری کەرکوک کرایە سەر بارەگای فەوجی یەکی لیوای 16ـی حەشدی تورکمانی.
دوابەدوای ئەو هێرشە بە 15 خولەک لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگییەوە لیوای 40ـی کەتیبەکانی ئیمام عەلی لە بای حەسەن سەر بە قەزای دوبز لە رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک بە ئامانج گیرا.
ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لەکەرکوک دەڵێت: لە هەردوو هێرشەکەدا زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و دوو کەس بریندار بوون، چونکە پێشوەختە بارەگاکان چۆڵکراون.