ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە باڵوێز تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا و باڵوێزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدایان شەرمەزار کرد. هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.