پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی رێككەوتنامەى 11ى ئازار و راپەرین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه.
له پهیامهكهیدا هاتووه، لە سایەی خەبات و بەرخودانی گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتیی بارزانی نەمر، رێبەری شۆڕشی ئەیلوول و بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، رژێمی عێراق ناچاربوو دان بە بەشێک لە مافە رەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت و رێککەوتنی 11ـی ئاداری 1970 واژۆ کرا.
ئهوهش خراوهته ڕوو، رێککەوتنی 11ـی ئادار خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی گەلەکەمان و بۆ یەکەمجار دان بە مافه رهواکانی گهلی کوردستان نرا، پاشان ئهو رێککهوتننامهیه بوو به بنهمای بهدستهێنانی مافهکان و راپهین و دامهزراندنی پهرلهمان و حکوومهتی ههرێم و جاڕدانی فیدڕاڵی.
هاوكات له پهیامهكهی پارێزگاری ههولێر ئهوهش هاتووه، هەر لەو رۆژە مێژووییەدا، لە 11ـی ئاداری 1991 خەڵکی هەولێر هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان، لە دژی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی رژێمی بەعس راپەڕین و ئەو شارە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، لە بەعس و دامودهزگا داپڵۆسێنهرهکان پاک کرایەوە. راپەرین و ئازادیی هەولێر وەک گەورەترین شاری كوردستان و پایتەختی هەرێمی كوردستان، بووە خاڵی یەكلاكەرەوە لە شكستی بەعس و مانەوە و بەردەوامیی دەستكەوتەكانی راپەرین.
ئومێد خۆشناو ئهوهشی خستووهته ڕوو، لەو رۆژەدا، ناکرێ رۆڵی شێرەژنی هەولێر و کوردستان، شەهید خەجەباوە لەیاد بکەین، کە رۆڵێکی گرنگی لە راپەڕینی هەولێر هەبوو و نموونەیەک بوو لەسەر خەباتی ئافرهتی کوردستان لە دژی داگیرکەران هاوشانی پیاوان.
پارێزگاری ههولێر له درێژهی پهیامهكهیدا ئهوهشی خستووهته ڕوو، وەک پارێزگای هەولێر، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلەکەمان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین بەبۆنەی 11ـی ئادار، هەردوو یادە مەزنەکە.
هاوكات له پهیامهكهی پارێزگاری ههولێر ئهوهش هاتووه، رۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی، کە ئەوکات سەرۆکی بەرەی کوردستانی بوو و رێبەرایەتیی گەلی کوردستانی کرد لە راپەڕین لە دژی رژێمی بەعس، بەرز دەنرخێنین و پەیمان دەدەین لەسەر رێ و رێبازە نەتەوەییەکەی بەردەوام بین و داکۆکی لە مافە رەواکانی گەلەکەمان بکەین. ئەمساڵ لەو یادەدا، کوردستان بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، کە شەڕێکی سەخت بەرۆکی ناوچەکەمانی گرتووە و هەوڵ دەدرێ هەرێمی کوردستانیش تێوەبگلێندرێ، بەڵام دڵنیاین لەم قۆناغەش بە پشتیوانیی خوای گەورە و سەرکردایەتیی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی، سەرکەوتوو دەبین و گەلەکەمان رووبەڕووی هیچ کارەساتێک نابێتەوە.
ههروهها له پهیامهكهیدا جهختی كردووهتهوه كه: “نەیاران باش دەزانن ئەمڕۆ هەولێر یەکێکە لە پایتەختە گرنگەکانی بڕیاری سیاسیی ناوچەکە، بۆیە هەوڵ دەدەن بە هێرشی ترسنۆکانە پەلاماری بدەن، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێرەکوڕانی هەولێر لە دەزگا ئەمنییەکان، بە وریاییەوە شکست بە پیلان و پەلامارەکانیان دەهێنن.
له كۆتاییدا ئومێد خۆشناو دهڵێ: “دروود بۆ گیانی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و راپەڕین و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو.”