ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7ـی 3ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی کوەیت شێخ ئەحمەد عەبدوڵا ئەلسەباح، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی کوەیت و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان کرد.
هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.
هەروەها جەختیان لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.