کەمێک پێش ئێستا زنجیرەیەک هێرشێک کرانە سەر هەولێر و سەرجەمیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێنران، بێ ئەوەی زیانی گیانییان هەبێت.
لە ماوەی پێنج ڕۆژی جەنگی نێوان ئەمریکا – ئیسرائیل و ئێران، ئێران و گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر لە 100 هێرشی مووشەکی و درۆنییان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری هەولێر.
بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆییەک، پارچەی یەکێک لە درۆنەکان بەر ماڵێک کەوتووە لە گەڕەکی 32ـی پارک، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.