بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، ڕۆژ پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندرا.
ئەمڕۆ شەممە 28/2/2026، دوای دەستپێكردنی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە و ئاماژەیان بەوە داوە: “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان، لە ڕۆژی یەكشەممە 1/3/2026 تا چوارشەممە 4/3/2026، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومی، ناحکوومی، تایبەت و نێودەوڵەتییەکانیش پشوو دەبێت.”