ئەمڕۆ شەممە، 21ی 2ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند: “ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە کوردستانیان پیرۆز بێت، هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتوری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن.”
سهرۆكی حكوومهت، ئهوهشی خستووهته ڕوو: “زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە.”