ئۆڵۆمپیادی زستانەی میلانۆ کۆرتینای 2026، لەنێو کێبڕکێیەکی تونددا بەردەوامه‌، لە نێوان زیاتر لە 90 وڵاتدا کە لە ماوەی 16 ڕۆژدا لە 116 پێشبڕکێدا، کێبڕکێیان دەکرد، دوای کۆتاییهاتنی پێشبڕکێکان، ڕیزبەندی میدالیاکان ئاشكرابوون.
نەرویج باڵادەستیی خۆی لە لوتکەدا پاراست، سوودی لە ئاستە نایابەکانی لە یارییەکانی خلیسکان و بەفردا وەرگرت، لە کاتێکدا ئیتاڵیای وڵاتی میواندار، خۆی لە پلەی دووەمدا ده‌بینێته‌وه‌ و ئەمریکاش لەنێو سێ یەکەمدا مایەوە. هەروەها ژاپۆن، ئەڵمانیا، نەمسا و فەڕسەنسا لە ڕیزبەندی گشتیدا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و چەند وڵاتێک پێشبڕکێیەکی نزیکیان بۆ بەدەستهێنانی میدالیاکان نیشانداوه‌.
لێرەدا خشتەی میدالیای دوای کۆتاییهاتنی پێشبڕکێکان دەخەینە ڕوو:
1 -نەرویج: 28 میدالیای (12 زێڕ، 7 زیو، 9 برۆنز)
2 -ئیتاڵیا: 23 میدالیای (8 زێڕ، 4 زیو، 11 برۆنز)
3 -ئەمریکا: 19 میدالیای (6 زێڕ، 8 زیو، 5 برۆنز)
4 -یابان: 18 میدالیای (4 زێڕ، 5 زیو، 9 برۆنز)
5-ئەڵمانیا: 17 میدالیای (4 زێڕ، 7 زیو، 6 برۆنز)
6 -نەمسا: 15 میدالیای (5 زێڕ، 7 زیو، 3 برۆنز)
7 -فەرەنسا: 15 میدالیای (4 زێڕ، 7 زیو، 4 برۆنز)
8 – هۆڵەندا: 12 میدالیای (6 زێڕ، 5 زیو، 1 برۆنز)
9 -سوید: 11 10. کەنەدا: 11 میدالیای (2 زێڕ، 4 زیو، 5 برۆنز)
11. سویسرا: 10 میدالیای (5 زێڕ، 2 زیو، 3 برۆنز)
12. کۆریای باشوور: 6 میدالیای (1 زێڕ، 2 زیو، 3 برۆنز)
13. ئوسترالیا: 5 میدالیای (3 زێڕ، 1 زیو، 1 برۆنز)
14. چین: 5 میدالیای (3 زیو، 2 برۆنز)
15. کۆماری چیک: 4 میدالیای (2 زێڕ، 2 زیو)
16. سلۆڤینیا: 4 میدالیای (2 زێڕ، 1 زیو، 1 برۆنز)
17. پۆڵەندا: 4 میدالیای (3 زیو، 1 برۆنز)
18. بەریتانیا: 3 میدالیا (3 زێڕ)
19 – فینلاند: 3 میدالیای (3 میدالیای برۆنزی)
20-لاتڤیا: دوو میدالیای (یەک زیو، یەک برۆنز)
21 – نیوزلەندا: دوو میدالیای (یەک زیو، یەک برۆنز)
22 – بولگاریا: دوو میدالیای (دوو برۆنزی)
23 – بەرازیل: یەک میدالیای (زێڕ)
24 -کازاخستان: یەک میدالیای (زێڕ)
25 -جۆرجیا: یەک میدالیای (زیو)
26 – بەلجیکا: یەک میدالیای (برۆنز)