وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، دەقی نووسراوێكی وەزیری دارایی بڵاوكردەوە كە بەپێی نووسراوەكە لەمەودوا مووچە تەنیا لە رێگەی (هەژماری من) دابەش دەكرێت.

 ئاماژە بەوەش دراوە: “سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی تاوەكوو ئێستا خۆیان لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمار نەکردووە، یاخوود ئەو فەرمانبەرانەی کە خۆیان تۆمار کردووەو ئاگادارکراون کە کارتەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، لە دوای 20ی 1ی 2026وە مووچەیان بە كاش پێ نادرێت.” جەخت كراوەتەوە، ئەوانەی خۆیان تۆمار نەكردووە دەبێت بەپەلە خۆیان تۆمار بكەن. باسی ئەوەش كراوە كە ئەو مووچەخۆرانەی ئاگاداریان بۆ چووە یانیش كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە دەبێت سەردانی بانكی پەیوەندار بكەن و كارتی خۆیان وەربگرنەوە، ئەگەرنا مووچەیان بە كاش پێ نادرێت. لە نووسراوەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە كە پێنج هەزار و 750 مووچەخۆر تاوەكوو ئێستا خۆیان تۆمار نەكردووە و ئەگەر مامەڵەكانیان نەكەن چی دیكە مووچەیان بە كاش پێ نادرێت.