ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، له‌ په‌راوێزی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پۆڵ ڕیچارد گالاگەر وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا: دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان تاوتوێ کران.

له‌ دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، گالاگەر ستایشی ژینگەی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی لە هەرێمی کوردستان کرد و پشتگیریی ڤاتیکانی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا.