راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، روونكردنەوەیەكی بۆ دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری و قەزاکانی چوارتا و ماوەت و قەرەداغ و ناحیەی عەربەت و دەوروبەری بڵاو کردووەتەوە .

بەپێی ئامارەکانی کاروباری فرۆشتنی وزە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشكردنی كارەبای سلێمانیی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کە (٣٦٢٧٤٥) هاوبەشی كارەبایان لە پۆلەكانی ماڵان و بازرگانی و میری و پیشەسازی و كشتوكاڵ هەیە.

بڕی خەرجیی کارەبایان بۆ مانگی (یەك) کانوونی دووەم لە ماوەی نێوان (٢٠/١٢/٢٠٢٥ بۆ ٢٠/١/٢٠٢٦ ) بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ هاوڵاتییان چووە (٩٣٪) کۆی هاوبەشەکان لەنێوان (١٠٠٠ دینار بۆ ١٠٠) هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە، بەو شێوەیەی کە لە خوارەوە لە خشتەکەدا روون كراوەتەوە .

هەر لە خشتەکەدا هاتووە کە هەندێک هاوبەش بڕی پارەی زۆرە کە لە سەروو ملیۆن دینار بۆ ملیار دینارە، ئەو شوێنانە کارگە گەورەکانی ئاسن و چیمەنتۆ و پیشەسازیی و بازگانییە مۆڵە گەورەکانن.

دەشڵێ: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ هەر پرسیار و تێبینی و روونکردنەوەیەک دەتوانن سبەینێ شەممە ١٤/٢/٢٠٢٦ سەردانی بەرێوبەرایەتیی دابەشكردنی سلێمانی/ ڕۆژهەڵات لە گەڕەکی قاڵاوا بكەن، بۆ پێدانی روونكردنەوەی پێویست، هەروەها خۆتۆماركردن لە سستمی (KYC) بۆ ئەوەی لە ڕێگای مۆبایلەوە بڕی پارەی بەکارهاتووی بۆ بێتەوە.