راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی کردەوە: “هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى یەکی ساڵی 2026 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.”
ئاماژەی بەوەش داوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون بۆ ئەم مەبەستە رۆژی شەممە بەرواری 14ی شوبات دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، پارەی هاوکاری دارایی مانگی یەکی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشت، ئەمڕۆ چەکەكەی دەکرێت.
ئەمجارە بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، 71 هەزار دینارە و بڕیاره رۆژی شەممە لەگەڵ مووچە دابەش بکرێت، مانگی 12ش بڕەکەی 76 هەزار دینار بوو.