سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی گورجستان کۆ بووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3/2/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی کۆباخیدزە، سەرۆک وەزیرانی گورجستان (جۆرجیا) کۆ بووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی گورجستان بە پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەرێنیی کوردەکانی وڵاتەکەی دا.