سەرۆک بارزانی: پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پشكی نێوماڵی شیعەیە و دەبێ خۆیان یەكلایی بكەنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی 2ـی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عرفان سدیق، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەکە دا، کە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە دوا پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پرسی دیاریکردنی سەرکۆماری عێراق کرا.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پۆستی سەرکۆماری عێراق پشکی کوردە و پێویستە میکانزمێکی گونجاو ئامادەبکرێت بۆ هەڵبژاردن و دیاریکردنی کاندیدی سەرکۆمار و بکرێتە بنەمایەکی جێگیر بۆ ئەوەی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق لە دوای هەر هەڵبژاردنێک تووشی گرفت نەبێ.

لە بارەی پۆستی سەرۆکوەزیرانیش سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند ئەم پۆستە پشکی نێوماڵی شیعەیە، ئەوان دەبێت خۆیان ئەم بابەتە یەکلایی بکەنەوە.

بارودۆخی سووریا و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و  پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە گشتیی تەوەری تری ئەم دیدارە بوون.