شاندێكی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران پێشوازیی لێ كرا.

ئەمڕۆ دووشەم دووی شوبات، شاندێكی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەكان گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

شاندەكە بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی “ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان”، ئەندامێتیی هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی “بەدر” و موحسین مەندەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانیی “ئەساس”ـە.

شاندەكەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەلایەن شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان؛ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ؛ پشتیوان سادق و نەوزاد هادی ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر؛ پێشوازیی لێ كرا.

تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە، یەكلاكردنەوەی كاندیدی هەردوو پۆستی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبێت.