ئەمڕۆ دووشەممە 2ی 2ی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بێریڤان ئایماز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی هەرێمی نۆردراین – ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا، ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و بە تایبەتی هێورکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، بەرز نرخاند .