سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا، له كوردستان و سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له گه‌له‌كه‌مان بینرا، بێ وێنه بوو، ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م چین و توێژ و خه‌ڵكه به ته‌مه‌ن جیاوازه‌كانه‌وه، ئاستی هۆش و بیری و خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی بوو كه هه‌موو جیهان ئه‌و ڕاستییه سه‌رسوڕهێنه‌ی به چاوه‌كانی خۆی، ئه‌و تابلۆ ڕه‌نگینه مه‌زنه‌ی بینی، به زارۆكی شیره‌خۆره‌وه تا ده‌گاته پیری په‌ككه‌وته و كه‌سانی پێداویستی تایبه‌ت كه هه‌موو به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ئاڵاوه، نه‌ڕه‌ی شێرانه‌یان به گوێی جیهاندا ده‌دا و داوای مافی زه‌وتكراوی گه‌له‌كه‌یان ده‌كرد، كه له‌سه‌ر مێزی سازش و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه خه‌ریكی له‌ناوبردنی ئاوات و هیوای گه‌لێك بوون و ده‌یانویست تراژیدیای جه‌رگ بڕ و كۆمه‌ڵكوژی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا، جارێكی دیكه بسه‌پێنن و دۆزه ڕه‌واكه‌ی، به‌تایبه‌تی له ڕۆژئاوا، خاپوور و كڕو كپ بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌م كۆده‌نگییه مێژووییه‌ی گه‌له‌كه‌مان بوو كه بووه مایه‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و پیلانه گڵاوه‌ی كه ده‌ویسترا خه‌بات و قوربانی هه‌زاران پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤان به كچ و كوڕه‌كانیه‌وه له‌ناو به‌رن، به‌م یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستییه له گۆڕ نراو گه‌لی ڕۆژئاڤاش سه‌ربه‌رزانه ئه‌و قۆناغه ترسناكه‌ی تێپه‌ڕاند.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه نه‌یار و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان له ده‌ره‌وه و له ناو‌خۆش، ئه‌و تێزه چه‌وته‌یان بڵاوده‌كرده‌وه، گوایه گه‌نج و لاوی كورد هیچ پابه‌ندییه‌كی به نه‌ته‌وه‌كه‌ی و نیشتمان و خاكه‌كه‌ی نه‌ماوه و هه‌ستی كوردبوونی تێدا لاوازه بووه كه سه‌راپای درۆیه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوی بێ بنه‌ما بوون، هه‌ربۆیه ئه‌م ڕابوونه به كۆده‌نگی و یه‌كبوونه‌وه وه‌ڵامێكی ددانشكێن بوون بۆ ئه‌و مرۆڤه ڕووخاوانه‌ی ئه‌م درۆیانه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه، و ده‌یانخسته سه‌ر لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی نووسراو و بڵاوكراوه‌كانیان له میدیا چه‌واشه‌كاره‌كاندا، كه به داخه‌وه، زۆربه‌یان به كوردی و له‌لایه‌ن كوردی بێ هه‌ست و سۆزی نیشتمانیه‌وه بوو، كه هه‌ندێكی له ڕێی ته‌نز و توانج و كۆمێنتی نه‌شیاوه‌وه بوون.
ئه‌و ده‌روون نه‌خۆشانه ئێستا ده‌بێ به شه‌رمه‌زارییه‌وه له‌و تابلۆ نیشتمانییه‌ی سه‌رشه‌قامه‌كان بڕوانن و ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری بڕێژن، ئاخۆ ده‌بێ به چ ڕوویه‌ك بتوانن سه‌یری ئه‌م جه‌ماوه‌ره خرۆشاوه بكه‌ن.
لاو، گه‌نج و پیری كورد، ئه‌مڕۆ بۆ هه‌موو جیهانیان سه‌لماند كه گه‌له‌كه‌مان له مه‌سه‌له نیشتمانییه‌كانیدا، كۆده‌نگه و هاوهه‌ڵوێسته، ئه‌وه وا ئه‌مڕۆ به چاوی خۆی ئه‌و سۆز و پشتیوانییه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، سه‌ربه‌رزانه ده‌بینێت، به‌ڕاستی ئێستا به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین، كۆده‌نگی هێزێكی له‌بن نه‌هاتوی گه‌له‌كه‌مانه و ده‌توانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت.