لێكتێگەیشتنی نوێ لە بارەی حەسكە و كۆبانێ و ناوچەكانی دیكە لەنێوان هەسەدە و حكوومەتی دیمەشق دروست بووە، ئەمریكا و فەرەنساش چاودێری دەكەن.

سەرچاوەیەك لەسووریا بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، كۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و حكوومەتی دیمەشق كۆتایی هاتووە،  لەكۆبوونەوەكەدا، لێكتێگەیشتنی نوێ  دروست بووە بۆ وەستانی شەڕ و  و بڵاوەپێكردنی ئاسایشی ناوخۆ  لە خەڵكی ناوچەكە لە حەسەكە و قامشلۆ و ناوچەكانی دیكە.

بەگوتەی سەرچاوەكان،  رێكاری نوێ لەبارەی حەسەكە و كۆبانێ دەگیرێتە بەر و لەماوەیەكی نزیكدا رادەگەیەنرێت، لێكتێگەیشتن و رێككەوتنەكانیش بە چاودێری ئەمریكا و فەرەنسا دەبێت.

بەگوێرەی میدیا توركییەكانیش لەبارەی كۆبوونەوەكە  رایانگەیاندووە، سوپای عەرەبی سووریا ناچێتە ناوچە كورد نیشنەكان لە باكوور و رۆژهەڵاتی سورویا، هاوكات خاڵەكانی رێككەوتنی 18ی كانوونی دووەم جێبەجێ دەكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێكی هەسەدە بەسەرۆكایەتیی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەرپرسانی سووریا كۆبوویەوە  لەبارەی ئاگربەست و جێبەجێكردنی خاڵەكانی رێككەوتنەكان.