ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەوە ڕەوانەی بەغداد کراوە و بڕیارە سبەی بە فەرمی ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، بڕیارە سبەی چوارشەممە لیستەکە بە فەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی و داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدادە بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم مانگی ساڵی 2026.