سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نوری مالکی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەردەبڕێت.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی بەڕێز نوری مالكی وەك بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز نووری مالكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و كێشەكان و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.

مسعود بارزانی

24ی کانوونی دووەمی 2026