بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی یەک مانگ ڕێککەوتن، تاوەکوو پڕۆسەی گواستنەوەی حەوت هەزار زیندانیی داعش و یەکخستنی دامەزراوەکان تەواو بکرێت.

  بەگوێرەی ئاژانسەکە، کە لە سەرچاوەیەکی حکومی لە سوریا وەری گرتووە؛ کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە، تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعشە. هاوکات سەرچاوەیەکی کوردیش ڕایگەیاند کە ئاگربەستەکە تا کاتی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە جێگەی ڕەزامەندی هەردوولا بێت، بەردەوام دەبێت.

  هەرچەندە تائێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لە لایەن هەردوولاوە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی “فرانس پرێس”یان ڕاگەیاندووە کە ئاگربەستەکە بۆ ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە.