دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ئەمڕۆ هەینی (23ی کانوونی دووەمی 2026) ڕایگەیاند، وڵاتەکەی “هێزێکی سەربازیی گەورەی هەیە کە بەرەو ئێران دەڕوات”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو هێزە سەربازییانەی کە لە دەوروبەری ناوچەکەدا کۆ دەکرێنەوە.

ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ئەو باجانەی کە ڕێژەیان %25ـە لەسەر هەر لایەنێک کە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات، به‌م نزیكانه‌ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕوونیشیکردەوە کە ئامانج لەم هەنگاوە زیادکردنی فشاری ئابوورییە لەسەر تاران و کەمکردنەوەی دەرفەتی جووڵەیەتی لە بازاڕەکانی جیهاندا.

سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیکردەوە کە بە وریاییەوە چاودێری ئێران دەکات، ئاماژەی بەوەشدا کە “هەڕەشەم لێکرد بە لێدانی گورزێكی به‌هێز گەر له‌سێداره‌دان ئەنجام بدات، ئەوانیش هەڵیانوەشاندەوە”، وەک ئاماژەیەک بۆ دۆسیەی مافی مرۆڤ و بەکارهێنانی لە چوارچێوەی ڕێڕەوەکانی فشاری دوولایەنە لە نێوان واشنتۆن و تاران.

لێدوانەکانی ترامپ لە چوارچێوەی هەڵکشانی بەردەوامدایە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران لە زیاتر لە ئاستێکدا، لە سزای ئابووریی فراوان ده‌ستی پێكرد کە کەرتی نەوت و بانکەکانی ئێرانی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کردە ئامانج، هەروەها بە چەندین گەڕی بەدوای یەکدا لە گرژیی سەربازیی ناڕاستەوخۆ لە عێراق و سووریا و کەنداو، تا دەگاتە هەڕەشەی بەردەوام لە بەکارهێنانی “بژارەی سەربازی” دژی دامەزراوە هەستیارەکان لە ناو ئێران.