ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی 1ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلحوسەین بن عەبدوڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامیی شانشینی ئوردن و شا عەبدوڵای دووەم دەربڕی.
شازادەی جێنشینی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵای دووەمی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و هەموو ئامادەییەکی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیی هەرێمی کوردستان نیشان دا.
دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و گرنگیی بەردەوامبوونی ئاگربەست و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی لەیەکتێگەیشتن و دانوستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.